زایەڵە ـ ئاراس جبار شارەزای بواری كەشناسی بڵاویكردەوە: سبەی ھەینی ئاسمانی ھەرێم بە زۆری نیمچە ھەور ئەبێت لەئەنجامی كاریگەری لاوازی نزمەپاڵەپەستۆی دەریای سوور لەكاتەكانی پاش نیوەرۆدا تاوە باران و ھەورە بروسكە بەرێژە و بڕی جیاواز لە ناوچەكانی باشور و ناوەراست و رۆژھەڵاتی عێراق دەستپێدەكات و لەكاتەكانی ئێوارە و شەودا كاریگەری ئەو ناسەقامگیریە فراوان ئەبێت بۆ ناوچەكانی سنوری ئیدارەی گەرمیان و پارێزگای سلێمانی و ھەڵەبجە و ئیدارەی راپەرین ناوبەناو ھەورە بروسكە چالاك ئەبێت لەگەڵ تاوە باراندا و ھەندێ شوێن تاوە بارانەكان تیایدا بەخوڕ ئەبێت.
وتیشی: لەناوچەكانی پارێزگای كەركوك و ھەولێریش ئەگەری نمە بارانێكی كەم ئەبێت لەھەمان ماوەدا و لەناوچەكانی دیكە كەش ئاسایی ئەبێت ، پلەكانی گەرما سبەی بەڕاورد بە ئەمڕۆ جێگیر ئەبێت ، بای باشور لە كاتەكانی پاش نیوەرۆ بەدواوە چالاك ئەبێت بەخێرای 15كم تا ھەندێك كات بۆ زیاتر لە 30كم لە كاتژمێرێكدا ئەگەری بەرزبوونەوەی تۆزێكی سوك ئەبێت و كاریگەری ئەو حاڵەتە ناسەقامگیریە كورت خایان ئەبێت لە سبەی ئێوارە تا بەرەبەیانی دوو سبەی شەمە دەخایەنێت.
کامەران کەریم